ئەگەر ئەم زوقمە بەستوە ژیان ڕەق کاتەوە
ئەگەر پرچی خۆر چلورەی گوێسوانەکان بێ
ناتوانێ ئەوینی گەرمم لەئاستا سارد کاتەوە
نه‌مامه نامۆکانی ئه‌م سه‌ر زه‌میینه
پڕ له ئاوه له تینوا وشک ئه‌بن
ڕه‌گه‌کانیان له ده‌ڤه‌رێکی دوور له به‌سته‌ڵه‌ک
له کێڵگه دزراوهکانا داکوتاوه
بۆ دڵۆپه بارانێکیش له ده‌می
ئه‌م ئاسمانه هه‌ور پیا ههڵواسراوهیا
گه‌ڵا ووشکه‌کانی به‌ر هه‌تاوی
ئه‌م ووڵاته بێ خۆره زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاون
که ڕۆحم مرد هێشتا لاشه‌م زیندو بوو
بۆ سه‌ره‌تای سه‌فه‌رێکی بێ کۆتایی
هه‌ر هه‌شت په‌نجه‌که‌م باوه‌شیان به‌یه‌کدا کردبوو
ته‌ماشای ماچی دوانه‌که‌یان ئه‌کرد
تا خۆم له به‌هه‌شتی ناو کتێبه ئاسمانیه‌کاندا
له زیندانێکی پڕ له ده‌رگایا بینیه‌وه
لێره که‌له‌پچه پچراوه
به‌رزترین دیواریش
هه‌ر له بناغهیا هه‌ڵنه‌چنراوه
پیش ئه‌وه‌ی گوێسوانه بهزهکان
زستانان چلوره بگرن
له سه‌ری من ههڵئهچهقن
کاغه‌زه نه‌رمه‌کان بۆ سه‌ربڕینی
ووشه له‌توپه‌ته‌کان له خه‌نجه‌ر تیژترن
چاوه‌کان به‌رگی ئاسمانیان به‌باڵا بڕاوه
تا هه‌موو نامۆکان له تاریکیدا ببینن
زستان ئاگردانی دیوه‌خانه‌که‌ی
به به‌فر بۆسوتانی من داخستووه
گیاکان هه‌میشه سه‌وزن به‌ڵام
ڕقیان له تیشکی ههمووڕۆژێکی بێ هه‌وره
شه‌قام به‌سته‌ی بۆ سه‌رچۆپی
هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌کی بێ خه‌ڵک هۆنیوه‌ته‌وه
تا بێ چرپه له ناو خه‌وێکی قوڵا
له دویوانێکی بێ لاپهڕهیا
ووشه‌کان بخنکێنێ
سپێده شه‌وی له گۆرستانه‌که‌ی
سه‌ر له ئێواراندا له خاچ داوه
تا ساڵێ ته‌مه‌ن نه‌توانێ باڵی ڕه‌شی
به‌سه‌ر ڕوناکی ڕۆژدا بکێشێ
له‌گه‌ڵ ئه‌م کاروانهیا که‌وتوومه ڕێ
هه‌مان ئه‌ستێره‌ی شاره‌که‌ی خۆشم ئه‌بینم
لێوێکی قڵیشاوی بزه لێتۆراو
ماچی ئازاره‌کانی چل‌و دوو ساڵ له‌مه‌و پێش ئه‌کات
تا ڕومه‌ته به سنور داپۆشراوه‌کان
له پاسه‌وانه‌کانی دورگه‌ی خۆزگه ئازاد بکات