ده‌ستم ناگاته سێوه‌کانی دره‌ختی خوایه‌کی بێ به‌زه‌یی
له‌ناو باخه‌که‌ی ئه‌ودیو سنوره‌وه
په‌یامێکی دژ به‌خۆشه‌ویستی
له‌سه‌ر به‌رگی گه‌ڵایه‌کی وشک نوسراوه
ده‌ستم بۆ بێنی به ئاگری ڕق و کینه‌ی دڵه ڕه‌شه‌کان ئه‌تکه‌م به قه‌قنه‌س
. په‌ڵه هه‌وره نه‌ناسراوه‌کان منیان برد بۆ ئه‌وێ
، قامچیه بریسکه‌داره‌که‌ی هه‌وره‌تریشقه توره‌کان
له‌گه‌ڵ تۆفانه نه‌ویسته‌کان ده‌ستیان تێكه‌ڵ کرد‌و
دامیانه ده‌ست ئیزڕائیلی مه‌رگ
, تا به‌زیندویه‌تی له گۆڕستانی وڵاتێکی نامۆدا
، له باڵاخانه‌یه‌کی بێ نهۆمیا
, له قه‌ناره‌ی ژیانی بێ ده‌سه‌ڵاتیم بده‌ن
ئێستا من ئه‌ژیم
به‌ڵام وه‌سیه‌تنامه‌که‌م پێش له‌مه‌رگی خۆم له چاپ دراوه
، بۆ ئاهه‌نگی به‌رده‌وامی ژیانێکی بێهوده به دیواری
کۆڵانه‌کانی شارێکی نه‌ناسراوا هه‌ڵواسراون.
No comments:
Post a Comment