په‌نجه‌کانی ده‌ستی چه‌پی
توند نوقاندبوو
وه‌ک بیه‌وێ دڵی که‌سێ
بگوشێ و دڵۆپ دڵۆپ
خوێنی تکاوی
بۆ خه‌نه‌به‌ندانی سه‌مای
ڕۆحێکی نامۆ بکاته دیاری
به‌ده‌ستی ڕاستی زۆربه ئارامی
خه‌ریکی کێڵانی کێڵگه‌یه‌ک بوو
که دیاریی حه‌زێکی
چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو
شه‌پۆله‌کانی خه‌یاڵی
ناردبوو بۆ گفتوگۆیه‌کی
پڕ له سه‌ودا بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌موو گره‌وه نه‌کراوه‌کان بباته‌وه
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی بێ چرپه‌دا
خه‌به‌ری بۆوه
وه‌ک شه‌رمه‌زارێک
له به‌رده‌م خوای زانستا
واقی وڕمابێ
بزه‌یه‌کی بێ ناسنامه‌ی کرده
خه‌ڵاتی بۆیه‌کی له‌نازدا نوقوم بوو
پێش مه‌نزڵ به چه‌ند هه‌نگاوێکی
خواوه‌نده کۆنه یۆنانیه‌کان
ئاوڕێکی دایه‌وه
وه‌ک تینویه‌تی به‌و خوینه‌ی
په‌نجه‌ی تێژه‌نی بوو نه‌شکابێ
لافاوێکی سوری به‌ردایه
ئه‌ندێشه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی
له‌وێبوون و ئاگایان لێنه‌بوو
به‌ده‌نگێکی به‌رز
به‌ڵام نه‌بیستراو
که له گه‌رویه‌کی بێ تۆنه‌وه
ده‌هاته ده‌ر
ئه‌مه دوا جار نیه
!!!!! ئه‌شێ ئاخر ساڵیش بێت
په‌ریه باڵداره‌کان
هێلانه‌ی نزیک
به خواوه‌ندی خۆشه‌ویستی
دروست بکه‌ن
29/3/2006
No comments:
Post a Comment