ده‌ریا ئاهه‌نگی گریانی
بۆ ئاسمانی ناو ده‌رونی سازداوه
تا چاوی ئه‌ستێره‌کان
نوقمی قوڵایی شینی هه‌ردووکیان بێت
بۆ جێژوانی ده‌ست له‌ملان
له‌سه‌ر به‌رزترین لوتکه‌ی شه‌پۆلێ
به‌ره‌و که‌ناره له خۆڵ هه‌ڵکشاوه‌کان
ده‌ستی مه‌رگیان گرتووه
فرمێسکه ووشک هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی
سه‌ر گۆنای نه‌هه‌نگێک
به‌سه‌ر ڕومه‌تی هه‌وری
ڕه‌شی سپی زاده‌وه خلیسكینه
به‌ره‌و دامێنی چیا ڕوخاوه‌کانی
ناو گه‌ردوونێکی پڕ کاکێشان ئه‌که‌ن
ئه‌وه‌ی که ئه‌بێ ئه‌م داستانه
له‌ناو دوتوێی ڕوبارا تۆمار بکات
منێکی هێشتا نه‌خولقاو
له گڵی بن پوشی
سزا دراوی هاوینم
خامه‌که‌شم چاوه‌ڕیی
ئاره‌قی نه‌تکاوی ناوچاوانی به‌هاره
تا پێنووسی لانکه‌ی بێ هه‌سته‌کان
ئه‌م هاوکێشه‌یه ڕوڕه‌ش بکات
7/6/2006
No comments:
Post a Comment