چوم ده په‌نجه له‌خواوه‌ند بکڕم
بۆ ئاره‌زوه‌کانی ساتێکم
له ژورێکی تاریکا
بیانکه‌مه یادگاری
به‌ڵام دڵمیان کون کون کرد
پێش له‌دایک بونی هۆشم
له‌سه‌ر به‌رماڵێکی تۆزاوی
دیاری باشوری ڕه‌ش
یه‌ک په‌نجه‌م بۆ یه‌کتایی یه‌زان ڕ‌اكێشا
ئه‌ویش ئاوساو هه‌وی کرد
بۆ هۆنراوه مه‌سته‌که‌م
دوو په‌نجه‌م دابه پێنووس
ئه‌ویش به‌قورسایی ئازاره‌کانم
گۆرێکی بێ کێلیان
له ناو په‌رتوکی یادگاریه‌کانما
تۆمارکرد
No comments:
Post a Comment