2006-08-16

گۆرانی هۆنراوه‌ کان

که‌ هۆنراوه‌کانم

له‌دایک ئه‌بن ئه‌وسا ئه‌مرن

له‌ ناو مه‌زاری خامه‌یه‌کا

به‌نوکی پێنوسه شکاوه‌که‌م

نیگاری ڕوخساره‌ داپۆشراوه‌کان

له‌چۆڵه‌وانیا هه‌ڵئه‌واسم

لاپه‌ڕه‌ ژاکاوه‌کانی مێژووی

به‌رگی کتێبه‌ نه‌چنراوه‌که‌م

له‌ چاپخانه‌ی چاخه‌کۆنه‌کانی

سه‌رده‌می نوێیا ئه‌رشیف ئه‌که‌م

واتای وشه‌کانم بێ مانان

وه‌ک ڕسته‌ی پیاوه‌ سیاسیه‌کان

وه‌ داهێنی فه‌لسه‌فه‌ ئاڵۆزه‌کان

هه‌زار په‌لیان لێ ئه‌بێته‌وه‌

No comments: