کۆتایی ووشه‌کان
له ئازاری ته‌مه‌نه‌نما
بۆ ژانی ئێواران
هۆنراوه ئه‌هۆنه‌وه
بزره تۆراوه‌کانی سه‌ر
ڵێوی مناڵیم تاڵی
سه‌ده‌کانی پێش
له چاو ون بوونی
داییکێکی به‌سۆز
له دڵی لانکێکی ڕانه‌ژێنراوا
ئه‌لاوێنه‌وه
ئه‌وه چرچی ده‌موچاوی
لاوێکی به‌ساڵاچوو نیه
که گرژی ناوچه‌وانی
پیره خێر له‌ژیان نه‌دیوه‌کان
ئه‌ڕازێنه‌وه
من ئێستا لاوێکی
به‌ساڵاچووی ته‌مه‌ن
نه‌فره‌ت لێکراوی سه‌ر
ئه‌م کاکێشانه سه‌ر لێشێواوه‌م
به‌ره‌و کانگای خۆر
هه‌ردوو ده‌ستم
له‌ملی شۆخێکی به‌هه‌شتی
نه‌بینراو کردوه
پێکه شه‌رابه‌که‌ی ده‌ستی
ڕاستی به‌چه‌پ هه‌ڵپه‌سێردراوم
تامی له تاڵی ژه‌هری
ماره‌کانی بن که‌ڵه‌کی
خواکانی دژی مرۆڤایه‌تی بڕیوه
ئه‌وه ئاسمان نیه هه‌ور ئه‌بارێنێ
به‌سه‌ر کڵگه‌کانی
دو دڵداری له‌خوا نه‌ترسدا
په‌نجه‌ی تاوانی که‌سه
بێزراوه‌کانه
خۆشی له چاوی
میوانانی ئه‌م ژیانه
سه‌رسام هێنه‌ره ئه‌تۆرێنێ
3 comments:
hello
ده‌ست خۆش به ووشه جوانه‌کانت منت برده ناو ده‌ریای خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه
helo
Post a Comment