شه‌قام و کۆڵانه‌کان
گزنگی خۆری شه‌و
بانیژه ته‌پیوه‌کانی دێ یه‌کی ڕاگویزراو
دڵوپه سه‌رلێشێواوه‌کانی
بارانی سه‌ر چه‌تره‌که‌م
له مشتی مێشکاما
له بیر‌و یادی ته‌مه‌نی
ساڵه پشت چه‌ماوه‌کانی
گه‌ڕه‌کی ده‌رگا به‌یه‌که‌وه نه‌دراوه‌کانا
ئێوارانی شه‌ڕو ماچ
زڕنگه‌ی پیاڵه
تێکدراوه‌کانی ده‌ستی
ماندویه‌کی ریش سپی
بۆنی نانی سه‌ر ساجه ژه‌نگاویه‌کان
شه‌قه‌ی باڵی کوکوختیه‌کانی
سه‌ر مناره‌که‌ی کاک
بۆ توڕه‌کردنی شێته‌کانی بندیواری
مزگه‌وته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی شێخ
من و شڕواڵه دڕاوه‌کانی
کوڕانی گه‌ڕه‌ک
شه‌وانی ڕه‌مه‌زان
پێڵاوه‌کانمان له کۆڵانه‌کانی
کانی ئاسکان و شێخان ئه‌نوستن
دوای چه‌ند کاتژمێرێک
ئاماده‌ی سه‌ر شانۆ دراماکه‌ی
هه‌موو ڕۆژانی وڵاته‌کم
ئه‌بووم
کتێبه به‌لاستیک به‌ستراوه‌کانی
بن ده‌ستم
له‌گه‌ڵ ووشه خنکێنراوه‌کان
زۆر جاران له لێواری مه‌رگ و
زیندانی پیکابه‌کانی خوێن
نزیک ئه‌بوینه‌وه
ئه‌وتا ئێستاش ڕێگاکان
جێی کاله سپیه‌کانی من و
هاوڕی له سێداره درواه‌کانمی
پێوه دیاره
ڕۆحی منیش به‌سه‌ر دار
سنه‌وبه‌ره‌کانی باخی گشتییه‌وه
هێلانه‌ی بۆ مه‌رگی غوربه‌ت دروست کردوه
No comments:
Post a Comment