نیگای چاوێکی نابینا
شه‌پۆله‌کانی ڕوه‌و که‌ناری
دڵێکی ووشک چرکه‌کان ئه‌ژمێرن
که هه‌ستیان به ماندوێتی کرد
له‌بن سیبه‌ری دارێکی بێگه‌ڵایا
خۆیان له‌تیشکی خۆریکی
هه‌ڵنه‌هاتوو ئه‌شارنه‌وه
له‌و به‌ر که‌ناری بیابانێکه‌وه
هه‌ناسه‌ی خنکاوی له‌ناو لمی
ئه‌ندێشه‌ی ڕۆحی منا ناشت
که‌هاته لام له‌سه‌ر لوته‌ی
چیایه‌ک ده‌ستمان له ملی یه‌ک کرد
بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ئاسمان
سواری دڵۆپه بارانه‌کان بوین
له‌دوره‌وه درخته‌کان ماڵئاوایان
له‌زستانی بێ به‌فر و زوقم ئه‌کرد
با هه‌موو شتاکانی ئه‌جوڵانه‌وه
فوی له شمشاڵ ئه‌کرد
تائاهه‌نگی غه‌مگین
بۆ دڵه مردوه‌کان بژه‌نێ
ئه‌وا به‌هێزتر زۆر به‌هێزتر بوو
پرچه درێژه‌کان ئۆقره ناگرن
خۆیان دا به‌سه‌ر هه‌ردوو جاوی منا
تاریک تاریک بوو ئیتر هیچ نابینم
1 comment:
سه‌رت له منیش شێواند
Post a Comment