ئه‌و شه‌وانه‌ی نانوم
ملوانکه بۆ خه‌وه‌کانم ئه‌هۆنمه‌وه
له ووشه نامۆکان
جوتێ گواره بۆ مانگ
سه‌رپۆشێک بۆ خۆر ئه‌چنم
نینۆکه‌کانم مه‌رگیان
بۆ کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کانی
پێش له دایک بونی خۆشه‌ویستی
کردۆته خه‌ڵات
له تاریکایی چاوما
ڕوناکیه‌ک سرته‌ی دێ
دڵم له ژێر لێفه
به‌خه‌م چنراوه‌که‌ما
له‌ده‌نگی هه‌وره‌گرمکان
ڕائه‌چله‌کێ
پریشکی که‌ڵه‌وژێکی
ده‌ستی نانکه‌رێکی شۆخ
سۆمای چاوی نامۆیم
هه‌ڵئه‌کۆڵێ
مۆته‌که‌کانی دوای
بانگی تاریکی و خه‌و
رێگا له سه‌فه‌ره‌کانی
دڵه نووستوه‌که‌م ئه‌گرن
تیشکه ئاوه‌ژوه‌کان
له کونه داخراوه‌کانی
په‌رده‌کوللـه‌دڕاوه‌که‌مه‌وه
ته‌نورێک له عه‌شقی
دۆزه‌خ بۆ ڕۆحم دائه‌خه‌ن
من و ئه‌و ماڵ ئاواییمان
له په‌یمانه نه‌به‌ستراوه‌کان کردوه
شیرمان بۆ سه‌ربڕینی مه‌مکی
دایک له که‌لانی مناڵه‌کانمانا
شاردۆته‌وه
له سه‌ره‌تای ساڵی له‌خۆبایی بونه‌وه
تاریکی تف له لێوی
ماچ ئه‌کات
یه‌زدانی ناخی ئه‌و
ئاو به ئاگری کوژاوه‌ی
ده‌رونما ڕا ئه‌کێشێ
تۆ چۆن خوا ئه‌ناسی
من ئاوا رقم له شه‌وه
که‌چی ڕۆژه‌کانی من
له‌ژێر ڕوومه‌ته
به په‌چه داپۆشراوه‌کانا
ئه‌خه‌ون
No comments:
Post a Comment