یه‌که‌م نیگای تۆ له ژورێکی سارد‌و سڕدا
له کڵپه‌ی بورکانێک به تین تر بوو
یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی تۆ زریانێکی ماندوو بوو
له بیابانی دڵی منا کۆشکی عه‌شقی سه‌وز کرد
ووشه‌کانت به هێواشی ته‌ڕاییان له چاوم هێنا
ئه‌وکات هێشتا لێوم بۆ ماچی تۆ پێنه‌که‌نیبوو
که په‌نجه‌م ئاره‌زوی دیدای ده‌سره‌که‌تی کرد
ئه‌وسا روخسارتم خۆش ئه‌ویست
ئێستاخۆشه‌ویستی من
بۆ تۆ غه‌زه‌لخوانه دڵی من
که جێم هێشتی نزاکانم به تۆ سپارد
بۆیه دڵت بوه نه‌زرگای ڕۆحی من
له‌وێ حه‌زم ئه‌کرد بۆنی زوڵفت بکه‌م
له باوه‌شما جێگا بۆ خه‌وه‌کانت داخه‌م
لێره ئاره‌زوی سه‌فه‌ری به‌ره‌و خۆرئه‌که‌م
هه‌موو ڕیگا دڵ و رۆحم له‌به‌رپێی تۆیا ڕاخه‌م
له کڵپه‌ی بورکانێک به تین تر بوو
یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی تۆ زریانێکی ماندوو بوو
له بیابانی دڵی منا کۆشکی عه‌شقی سه‌وز کرد
ووشه‌کانت به هێواشی ته‌ڕاییان له چاوم هێنا
ئه‌وکات هێشتا لێوم بۆ ماچی تۆ پێنه‌که‌نیبوو
که په‌نجه‌م ئاره‌زوی دیدای ده‌سره‌که‌تی کرد
ئه‌وسا روخسارتم خۆش ئه‌ویست
ئێستاخۆشه‌ویستی من
بۆ تۆ غه‌زه‌لخوانه دڵی من
که جێم هێشتی نزاکانم به تۆ سپارد
بۆیه دڵت بوه نه‌زرگای ڕۆحی من
له‌وێ حه‌زم ئه‌کرد بۆنی زوڵفت بکه‌م
له باوه‌شما جێگا بۆ خه‌وه‌کانت داخه‌م
لێره ئاره‌زوی سه‌فه‌ری به‌ره‌و خۆرئه‌که‌م
هه‌موو ڕیگا دڵ و رۆحم له‌به‌رپێی تۆیا ڕاخه‌م
No comments:
Post a Comment