ئه‌گه‌رئه‌ته‌وێ له غوربه‌تا له‌خاچم به‌ی
گوێ له وته‌ی پیاوه نامۆکان بگره
ئه‌وسا پردی به‌یه‌ک گه‌یشتنمان
ئه‌ڕوخێته ناو دۆزه‌خی ماڵئاوایی
بۆ جارێک ماچی ئاواته‌کانم ئه‌که‌یت و
جارێکی که هیواکانم له‌ت له‌ت ئه‌که‌ی؟
تۆ ئه‌و پایزه بوی که به‌هارت
به چڕۆکانه‌وه پێشکه‌ش به من کرد
ئه‌و زستانه بوی که تینی گه‌رمای
هاوینت بۆ کردم به شه‌ماڵ
چاوه‌کانت هێشتا له‌بیری بینایما ماون
خه‌وه‌کانیشم شه‌وانه دێنه سه‌ر چرپاکه‌ی تۆ
ئه‌وینی تۆم له ده‌سته‌کانته‌وه هه‌ست پێ‌کرد
یه‌که‌م جاریش ماچی په‌نجه‌کانتم کرد
که‌چی تۆ بۆ شکاندنی دڵی من
خۆت و پێنووسه بێ ئاگاکه‌ت
ئیمزا بۆ سوتانی ڕۆحم ئه‌که‌ن
گوێ له وته‌ی پیاوه نامۆکان بگره
ئه‌وسا پردی به‌یه‌ک گه‌یشتنمان
ئه‌ڕوخێته ناو دۆزه‌خی ماڵئاوایی
بۆ جارێک ماچی ئاواته‌کانم ئه‌که‌یت و
جارێکی که هیواکانم له‌ت له‌ت ئه‌که‌ی؟
تۆ ئه‌و پایزه بوی که به‌هارت
به چڕۆکانه‌وه پێشکه‌ش به من کرد
ئه‌و زستانه بوی که تینی گه‌رمای
هاوینت بۆ کردم به شه‌ماڵ
چاوه‌کانت هێشتا له‌بیری بینایما ماون
خه‌وه‌کانیشم شه‌وانه دێنه سه‌ر چرپاکه‌ی تۆ
ئه‌وینی تۆم له ده‌سته‌کانته‌وه هه‌ست پێ‌کرد
یه‌که‌م جاریش ماچی په‌نجه‌کانتم کرد
که‌چی تۆ بۆ شکاندنی دڵی من
خۆت و پێنووسه بێ ئاگاکه‌ت
ئیمزا بۆ سوتانی ڕۆحم ئه‌که‌ن
No comments:
Post a Comment