تنۆکه بارانێک
له ئاسمانی منا نابارێ
ئه‌ستێره‌کانی ناو
ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ش
چاوی خه‌واڵویان
له مانگ کز تره
به چرایه‌که‌وه
به دوای ڕوناکی
خۆردا ئه‌گه‌ڕێم
تاریکایی نێوان
تیشکه‌کان ڕوناک بکاته‌وه
هه‌ورێکی توره
هه‌ڕه‌شه‌ی لافاوێکی
وشک له باڵاخانه بێ
بناغه‌که‌ی نێوانمان ئه‌کات
سه‌رپۆشه ڕه‌شکه‌ی
مانگه پیرۆزه‌کانیش
ڕوخساری عاشقه‌کان
داناپۆشێ
دوعایه‌ک بۆ به‌یه‌ک
گه‌شتنی مانگ و ده‌ریا
له زمانی فریشته‌کانه‌وه
نابیستم
ئاده‌م له قوڕی ده‌ڤه‌ری
ئێمه له دایک بوو
که‌چی وا من ئه‌چمه‌وه
ژێر گڵی ئه‌وخاکه
به‌ڵام بۆنی گوڵی
به‌هارو نێرگزم نه‌کرد
له ئاسمانی منا نابارێ
ئه‌ستێره‌کانی ناو
ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ش
چاوی خه‌واڵویان
له مانگ کز تره
به چرایه‌که‌وه
به دوای ڕوناکی
خۆردا ئه‌گه‌ڕێم
تاریکایی نێوان
تیشکه‌کان ڕوناک بکاته‌وه
هه‌ورێکی توره
هه‌ڕه‌شه‌ی لافاوێکی
وشک له باڵاخانه بێ
بناغه‌که‌ی نێوانمان ئه‌کات
سه‌رپۆشه ڕه‌شکه‌ی
مانگه پیرۆزه‌کانیش
ڕوخساری عاشقه‌کان
داناپۆشێ
دوعایه‌ک بۆ به‌یه‌ک
گه‌شتنی مانگ و ده‌ریا
له زمانی فریشته‌کانه‌وه
نابیستم
ئاده‌م له قوڕی ده‌ڤه‌ری
ئێمه له دایک بوو
که‌چی وا من ئه‌چمه‌وه
ژێر گڵی ئه‌وخاکه
به‌ڵام بۆنی گوڵی
به‌هارو نێرگزم نه‌کرد
No comments:
Post a Comment