تۆ ده‌ریایه‌کی له خۆشه‌ویستی بۆمن
ئاسمانێکی هه‌زاران ئه‌ستێره‌ت
ڕویان کردۆته من
وشه‌کانمان لێوی ژیان ماچ ئه‌که‌ن
فرمێسکی چاومان
په‌یامی خۆزگه‌و ڕازی بونمان
به‌ره‌و خنکان ئه‌به‌ن
دوریت ئازار‌و ژانی ده‌رونم ئه‌هاژێنێ
گڕی عه‌شقی تۆ، ڕۆژ نیه نه‌مسوتێنێ
نزا بۆ فریشته‌کان ئه‌به‌م
به‌دڵ لێیان ئه‌پاڕێمه‌وه
له باوه‌شی پڕ ئه‌وینی تۆیا
جارێک سه‌ربنێمه‌وه
که باوه‌شت کرده لانکه‌ی دڵی من
به سرته پێت وتم
من و تۆ نابێ لێک دور بین
خۆزگه ده‌ستم ئه‌گه‌شته قاپی خوا
ئاخۆ نا‌زانێ ئێمه، ئه‌بێ هاوسه‌ر بین؟
ئاسمانێکی هه‌زاران ئه‌ستێره‌ت
ڕویان کردۆته من
وشه‌کانمان لێوی ژیان ماچ ئه‌که‌ن
فرمێسکی چاومان
په‌یامی خۆزگه‌و ڕازی بونمان
به‌ره‌و خنکان ئه‌به‌ن
دوریت ئازار‌و ژانی ده‌رونم ئه‌هاژێنێ
گڕی عه‌شقی تۆ، ڕۆژ نیه نه‌مسوتێنێ
نزا بۆ فریشته‌کان ئه‌به‌م
به‌دڵ لێیان ئه‌پاڕێمه‌وه
له باوه‌شی پڕ ئه‌وینی تۆیا
جارێک سه‌ربنێمه‌وه
که باوه‌شت کرده لانکه‌ی دڵی من
به سرته پێت وتم
من و تۆ نابێ لێک دور بین
خۆزگه ده‌ستم ئه‌گه‌شته قاپی خوا
ئاخۆ نا‌زانێ ئێمه، ئه‌بێ هاوسه‌ر بین؟
No comments:
Post a Comment