ئێواره‌یه‌ک له به‌هه‌شتی خه‌وه‌کانما
له‌به‌رده‌رگای دۆزه‌خی
ژووری نوستنه‌که‌ما
حۆریه‌کی مه‌ست
په‌تی سێداره‌ی
زولفی خه‌یاڵی بۆ هه‌ڵخستوم
ئێسقانه سوتاوه‌کانم
تینووی پێکێ شه‌رابی
واده پێدراوی خوای پێش
له‌دایک بوون و مردنم بون
له‌ودیو سێبه‌ری دار سێوه‌کانه‌وه
گوێم له قاقای گریانی خۆم بوو
هه‌ڕه‌شه‌کانی پێش کۆچم
بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره
به‌خه‌تێکی درشت
له‌نامه‌ی کرده‌وه‌کانما
به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌ی خۆیان
بڕیار له‌سه‌ر نویشت ئه‌ده‌ن
بێ ویستی من
له‌به‌رده‌م داداگی هه‌ردوو
دونیای نه‌خوازراودا
بڕیاری زیندوکردنه‌وه‌م ئه‌ده‌ن
No comments:
Post a Comment