پار گۆرم بۆ ئاواته‌کانی
سه‌رلو‌تکه‌ی چیایه‌کی
پشتی شاره‌که‌م هه‌ڵکه‌ند
تاساڵێکی که چله‌ی دواجاری
گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ بگێڕم
هه‌ردوو لێوی شاخه‌که‌ش
ماچی ماڵ ئاوایی
له‌سه‌ر ئیڤرستی دانا
فوی ڕه‌شبا به‌هێزه‌که‌ی
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌رش
ڕفاندی به‌ره‌و هه‌وارێکی نادیار
تا سه‌رگه‌ردان ڕوو
له ئاوایی ماڵه‌کانی
ئه‌ودیو سنور بکات
ڕێگا پێچاو پێچه سه‌ره‌وخواره‌که‌ش
له‌من و ئه‌وانی تر به‌په‌له‌تر بوو
بۆ گه‌شتن به جێ‌ژوان
تا هه‌موومان له‌وێ
شایی بۆ دڵه تۆراوه‌کانمان بکه‌ین و
ده‌ست له‌ملی مه‌رگ بئاڵێنین
ئه‌وتا هه‌موو چرای
کۆڵانه‌کان هه‌ڵکراون
به‌ڵام ڕوناکیان
له‌چاوی خه‌ڵک بڕیوه
ئه‌وه‌ی من له ئاسمانی
ووڵاتی عه‌شق چاوه‌ڕوانم
تروسکایه‌که که ڕوناکی
مۆمه‌کان بکوژێنێته‌وه
No comments:
Post a Comment